خۆراكی گونجاو بۆ نەوجەوانان

خۆراكی گونجاو  بۆ نەوجەوانان

  لە سەردەمی ئێستاماندا تێبینی دەكەین بەگشتی خۆراكی نەوجەوانان بریتییە لە خۆراكی خێرای وەكو پیتزا، بێرگر، هۆت دۆگ، جیبس، هەروەها ئایس كرێم، خواردنەوە وزەبەخش و گازدارەكان، لەگەڵ كێك و بسكویتەكان. ئەم خۆراكانە ناتەندروستن لەبەر ئەوەی كە دەوڵەمەندن بە شەكر و چەوری، كە هاندەرن بۆ زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، چونكە زیاتر كالۆری لەخۆدەگرن لەگەڵ رێژەیەكی كەمی ماددە گرنگەكانی وەكو ڤیتامین، كانزاكان، ریشاڵ، پرۆتین، هەروەها ماددە دژەئۆكسانەكان. پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە كە گۆڕینی ئەم خۆراكانە بۆ خۆراكی تەندروست زۆر پێویستە بۆ نەوجەوانان بەمەبەستی دابینكردنی ماددە خۆراكییە گرنگەكان، كە لەم قۆناغەدا بۆ لەش پێویستن، بۆنموونە بینا و پتەویی ئێسكەكان. خۆراكە تەندروستەكان بۆ قۆناغی نەوجەوانی ئەمانەن: دانەوێڵەی تەواو، سەوزەی جۆراوجۆر بەتایبەتی سەوزە گەڵا تاریكەكان، میوەی جۆراوجـــــــۆر، تۆوەكان و كاكڵەكانی وەكو گوێز و باوی و كازو، گۆشتی پەلەور، هێلكە، شیرەمەنیی كەمچەور،ماسی، لەگەڵ پاقلەمەنییەكان.

Top