بۆتۆكس بـــۆ چی بەكاردێت؟

بۆتۆكس بـــۆ چی بەكاردێت؟

دەزری بۆتۆكس Botox injections بە شێوەیەكی سەرەكی لە جوانكاریدا بۆ كەمكردنەوە و شاردنەوەی لۆچی دەموچاو بەكاردێت، بەڵام لە چەندین بواری تری پزیشكیدا سوودی لێوەردەگیرێت وەكو: گرژبوونی خۆنەویستی ماسوڵكەكانی مل Cervical dystonia، چارەسەركردنی تەمەڵیی چاو و (خێلبوونی) چاوەكان Strabismus، گرژبوونی پێڵووەكان كە دەبێتە هۆی زیاد داخستن و كردنەوەی چاوەكان، زیاد ئارەقەكردن، شەقەسەری درێژخایەن، سووككردنی حاڵەتەكانی زیاد چاڵاكبوونی میزڵدان، سووككردنی ئازارەكانی شان و مل، كەمكردنەوەی نیشانەكانی زیپكە، هەروەها كەمكردنەوەی لێكدانی ددانەكان لەكاتی نووستندا Bruxism. زیانە لابەلاكانی دەرزی بۆتۆكس ماوە كورتن و بریتین لە: سووربوونەوە و ئازار لە شوێنی لێدانی دەرزیدا، سەرسووڕان، گرفت لە قووتدانی خۆراك و شلە، هێڵنج، سەرئێشە، سووتانەوە و وشكبوونی چاو، هەروەها زیاد فرمێسككردن و زیاد هەستیاربوونی چاوەكان بە رووناكی.

Top