كە چوویتە ناو بەفر پێــــست و چاوەكانت بپارێزە!

كە چوویتە ناو بەفر پێــــست و چاوەكانت بپارێزە!

باوترین جۆرەكانی شێرپەنجە شێرپەنجەی پێستە یان میلانۆما Melanoma كە 5%ی شێرپەنجەكانی پێست پێكدێنێت و لە هەموویان كوشندە ترە. لە شوێنی بەرزدا رێژەی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی زیاتر دەبێت، بۆنموونە لەگەڵ بەرزی هەر 1000پێ لەسەر ئاستی دەریادا، ئاستی بەركەوتن بە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی تا رێژەی 4-5% زیاد دەبێت. رووی بەفر نزیكەی 80%ی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی ناو تیشكی خۆر دەداتەوە، واتە پێست و چاوەكانت 2 جار رووبەڕووی هەمان رێژەی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی دەبنەوە، هەتا ئەگەر ئاسمان هەوریش بێت، چونكە تیشكی خۆر بە رێژەی زیاتر لە 80% ئەستووریی هەور دەبڕێت و دەگاتە سەر رووی زەوی. هەنگاوەكانی پاراستنی پێست و چاوەكان لەكاتی چوونە ناو بەفر: داپۆشینی سەر و نێوچەوان، بەكارهێنانی دەستكێش، بەكارهێنانی ئاوێتەی دژەهەتاو كە رێژەی SPF تیایدا لە 30 زیاتر بێت بۆ دەموچاو و گوێیەكان و دەوری چاوەكان و مل و چەناگە، بەكارهێنانی چاویلكەی دژەهەتاوی UV 400 كە تا گەورەتر و پانتر بێت باشترە بۆ پاراستنی چاوەكان، بەكارهێنانی مەرهەمی پاراستنی لێوەكان كە دژە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی بە رێژەی SPF30 یان زیاتر لەخۆبگرێت، پێویستە ئاوێتەی دژەهەتاو هەر 2 كاتژمێر جارێك دووبارە بەكاربهێنرێتەوە هەروەهاپاش زیاد ئارەقەكردن.

 

Top