لە سلێمانی پێشانگەیەکی تایبەتی هونەرمەند ناشاد کرایەوە

هونەرمەندی دیاری كورد (ناشاد) پێشانگەیەكی شێوەكاری دەكاتەوە و ژمارەیەك لە تابلۆی نمایش دەكات .

لە شاری سلێمانی (ناشاد)ی هونەرمەندی شێوەكار ژمارەیەكی زۆری لە تابلۆكانی خستەوەڕوو و لە پێشانگەیەكی شێوەكاری تایبەتدا نمایشی دەكات, ئەم هونەرمەندە كە ساڵانێكی لە هونەری شێوەكاری بەردەوامە خاوەنی ژمارەیەك تابلۆی نایابەو یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كە ڕێچكەیەكی تایبەتی بەخۆی هەیە لە هونەری وێنەكێشاندا .

لە سلێمانی پێشانگەیەکی تایبەتی هونەرمەند ناشاد کرایەوە

ئەم پێشانگەیە كە لە بەشی كەلتووری سلێمانی- كارگەی جگەرەی سلێمانی كراوەتەوە,تێیدا نزیكەی 180 تابلۆ بۆ فرۆشتن خراونەتەڕوو كە هەر تابلۆیەك هەڵگری پەیامێكەو خوێندنەوەی تایبەت بە خۆی هەیە, بڕیار وایە پێشەنگاكەی ناشاد تاوەكو 7ی شوبات بەردەوام بێت و لە كاتژمێر 10ی بەیانی تاوەكو 4ی ئێوارە كراوە دەبێت .

ئاسۆ كاكەیی

Top