زستان و كڕانەوەی قوڕگ

زستان و كڕانەوەی قوڕگ

كڕانەوەی یان سووتانەوەی قوڕگ Sore throat حاڵەتێكی باوە، بەتایبەتی لە وەزری زستاندا، نیشانەكانی بریتین لە: ئازار، هەستكردن بە سووتانەوە، لەگەڵ ناڕەحەتی لەكاتی قووتدانی شلە یان خۆراكدا. فاكتەرە هاندەرەكانی تووشبوون ئەمانەن: جگەرەكێشان، پرخە، گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە بۆ سوورێنچك و قوڕگ، هەروەها زیانی لابەلای هەندێك دەرمان. هۆكارەكانی كڕانەوەی قوڕگ: هەوكردنە ڤایرۆسییەكان كە باوترین هۆكارن لە هەڵامەتەوە بگرە تا دەگاتە كۆڤید-19، هەوكردنە بەكتریاییەكان، هەوكردنی ئاڵووەكان (لەوزەكان)، هەستەوەریی قوڕگ، ماددە وروژێنەرەكانی قوڕگ Irritants وەكو پیسكارەكانی هەوا و ماددە پاككەرەوەكان، هەوای وشك و گەرم لەوكاتەی كە ڕێژەی شێداری و پلەی گەرمی كاریگەری دەكەنە سەر ناوپۆشی لینجی قوڕگ، زیاد بەكارهێنانی دەنگ جا قسەكردن بێت یان هاواركردن، گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە بۆ سوورێنچك GERD بەتایبەتی كە درێژخایەن بێت.

 

 

Top