بایەخی تەندروستیی زەردەچۆ
زەردوچۆ Tumeric یان كركم، جگە لە رەنگ و چێژ، ماددەی كوركومین Curcumin لەخۆدەگرێت كە گرنگرتین ئاوێتەی زەردەچۆیە چونكە دژەئۆكسان و دژەهەوكردنێكی بەهێزە، كە سوودی تەندروستیی زۆری هەیە وەكو: كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی جومگە،خۆپاراستن لە شێرپەنجەی كۆئەندامی هەرس، پاراستنی توانا و فرمانەكانی مێشك و كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشیی ئەلزهایمەر، سووككردنی خەمۆكی، سووككردنی نیشانەكانی رەبو و هەستەوەریی كۆئەندامی هەناسە، هاندانی فرمانەكانی جگەر بەتایبەتی پاككردنەوەی لەش لە ماددە زیانبەخشەكان Detoxification و خۆپاراستن لە زیادبوونی چەوریی جگەر و بەردی زراو، كەمكردنەوەی نۆرەكانی شەقەسەر و سەرئێشەی درێژخایەن، هاندانی كرداری هەرسكردنی خۆراك و سووككردنی نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆن IBS، كۆنترۆلكردنی ئاستی شەكری خوێن بۆیە گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەكرە، باشتركردنی تەندروستیی پێست و هاندانی دروستبوونی كۆلاجین، كۆنترۆلكردنی پەستانی بەرزی خوێن و پاراستنی خوێنبەرەكان، رێكخستنی ئاستی كۆلیستیرۆل و گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا، پاراستنی تەندروستیی پەنكریاس، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، هەروەها زیادكردنی چاڵاكیی ئینسولین و رێكخستنی مامەڵەی لەش لەگەڵ چەوریدا.