زیادکردنی هەناردەی کارەبای تاجیکستان بۆ ئەفغانستان و ئۆزبەکستان

زیادکردنی هەناردەی کارەبای تاجیکستان بۆ ئەفغانستان و ئۆزبەکستان

 

 

 

هەناردەکردنی کارەبای تاجیکستان بۆ ئەفغانستان و ئۆزبەکستان لە 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 10.7٪ زیادیکردووە.

ناوەندی ئاماری تاجیکستان ڕایگەیاند: کە هەناردەی کارەبای ئەو وڵاتە بۆ ئەفغانستان و ئۆزبەکستان لە ماوەی ١٠ مانگی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ١٠.٧% زیادی کردووە.

لەسەر بنەمای ئەمەش لە ماوەی مانگی ژانویە تا ئۆکتۆبەر بەهای هەناردەی کارەبای تاجیکستان بۆ دوو وڵات بە کۆی گشتی گەیشتووەتە ١٠١ ملیۆن دۆلار.

بەڵام لە کۆتایی وەرزی پایزەوە تاجیکستان بە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی ڕووبارەکانەوە بۆ ماوەیەکی کاتی هەناردەکردنی کارەبای بۆ وڵاتانی دراوسێ ڕاگرتووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top