ئەنجامدانی مانۆڕێکی ئەمنی هاوبەش لە نێوان هیندستان و ئیسرائیل لە نیودەلهی

ئەنجامدانی مانۆڕێکی ئەمنی هاوبەش لە نێوان هیندستان و ئیسرائیل لە نیودەلهی

 

هێزە ئەمنییەکانی هیندستان و ئیسرائیل مانۆڕێکی ئەمنی هاوبەشیان لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان ئەنجامدا.

باڵیۆزی ئیسرائیل لە نیودەلهی، پەیامێکی لە هەژماری X ی خۆیدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی مانۆڕێکی ئەمنی هاوبەشیان لەگەڵ پۆلیسی نیودەلهی، پاسەوانی ئاسایشی نیشتمانی هیندستان و تیمەکانی فریاگوزاری ناوخۆیی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی هیندستان تایمز، باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە نیودەلهی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە مانۆڕێکی ئەمنی هاوبەش لە دژی هەڕەشەکانی تیرۆر ئەنجامدراوە.

باس لەوە کرا کە مەبەست لەم مانۆڕە پێوانەکردنی ئامادەیی کارمەندانی ئاسایشە لە بەرامبەر هەڕەشە ئەگەرییەکان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top