دەستگیرکردنی ٣١ کۆچبەری نایاسایی لە شاری ئەدیرنە
هێزەکانی جەندرمەی تورکیا ٣١ کۆچبەری نایاساییان لە پارێزگای ئەدیرنە دەستنیشان کرد و دەستگیریان کرد.
هێزە ئەمنییەكانی توركیا ڕایانگەیاند: كە ئەم کەسانە خەڵکی بیانی بوون و بە شێوەیەکی نایاسایی هاتبوونە ناو وڵاتەوە.
هەروەها تا ئێستا ئاشكرانەكراوە كە ئەوكەسانەی دەستگیر كراون لە چ شوێنێك هاتوون و خەڵكی كام وڵاتن.
ئەو کەسانەی ئاماژەیان پێکراوە دوای تێپەڕین بە ڕێکاری یاسایی گواستراونەتەوە بۆ فەرمانگەی کۆچبەری ئەدیرنە.
گوڵان: سەردار خەلیل