سوودە تەندروستییەكانی بیبەری رەش
بیبەری رەش دەوڵەمەندە بە ماددە دژەئۆكسانەكان، بەتایبەتی ماددەی پیپەرین Piperine كە رۆڵی گەورەی هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، هەروەها بیبەری رەش سوودی تەندروستیی دیكەی هەیە، وەكو: كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن Inflammation لە لەشدا، باشتركردنی تەندروستی و فرمانەكانی مێشك، رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خراپ LDL لە خوێندا، خۆپاراستن لە تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجە، هاندانی هەڵمژینی ماددە خۆراكییەكان لە كۆئەندامی هەرسدا بەتایبەتی كانزای كالسیۆم و سیلینیۆم، زیادكردنی گەشەی بەكتریای سوودبەخش لە ریخۆڵەدا، كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردن، هەروەها لەوانەیە كە رۆڵی هەبێت بۆ سووككردنی ئازار.