ئاكامەكانی لاوازبوونی ئێسك
لاوازبوونی ئێسك Osteoporosis نەخۆشییەكی ئێسكە كە دەبێتە ئەگەری ناسكبوونی ئێسك و شكانی بە زەبرێكی كەم، هەروەها كاریگەریی دەكاتە سەر گلاندی دەرەقی و هێلكەدانەكان لە ئافرەتدا. نەخۆشییەكە بەگشتی هێمن و بێ نیشانەیە تا كاتی شكانی ئێسكێكی لەش، بەتایبەتی ئێسكەكانی جومگەی نێك و بڕبڕەی پشت و مەچەك. بەگشتی 20% ئافرەتان و 5% ی پیاوان لە تەمەنی 50 ساڵی و بەسەرەوە تووشی لاوازبوونی ئێسك دەبن. شكانی ئێسكی نێك كە كاریگەریی نەرێنی زۆر دەكاتە سەر ستایلی ژیانی رۆژانەی تووشبوو و نزیكەی 50% حاڵەتەكان ناتوانن كە پشت بە خۆیان ببەستن بۆ راپەڕاندنی كاری ئاسایی رۆژانەیان، هەروەها نزیكەی 20%ی تووشبووان لە ماوەی یەك ساڵدا لەبەر ئاڵۆزییەكانی شكانی ئێسكی نێك گیان لەدەست دەدەن. لە لایەكی دیكەوە شكانی بڕبڕەی پشت كە دەبێتە هۆی نیمچە تەختبوونی بڕبڕەكە Collapse و ئەم نیشانانە: پشت ئێشە، چەمانەوەی پشت، داكەتنی شانەكان، هەروەها كورتبوونەوەی باڵا.