كە غەم بەردەوام دەبێت!

كە غەم بەردەوام دەبێت!

غەم یان هەستكردن بە دڵتوندی Sadness شتێكی ئاساییە كە هەندێك جار دوچاری هەموومان دەبێت، بەڵام كە ئەم هەستە درێژە دەكێشێت و بەردەوام و توندتر دەبێت بۆ ماوەی دوو هەفتە بەلای كەم و، كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر هەموو چالاكییەكانی ژیانی رۆژانە، ئەوكاتە حاڵەتەكە دەچێتە نێو سنووری خەمۆكی Depression كە هاوكات دەبێت لەگەڵ مەزاجی نزم و نەمانی ئارەزوو و وەرنەگرتنی چێژ لە زۆربەی چالاكییەكاندا. خەمۆكی گرفتێكی ترسناكە، هەرگیز نابێت فەرامۆش بكرێت. هەنگاوەكانی سووككردنی خەمۆكی بیتین لە: گۆڕینی چەند لایەنێكی ستایلی ژیان، بۆنموونە مەشقی وەرزشیی رۆژانە، باشتركردنی كوالێتیی خۆراك و رێكخستنی كاتی ژەمەكان، دووركەوتنەوە لە نیكۆتین و خواردنەوە ئەلكهولییەكان، رێكخستنی خەو، پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ هەموو كەسە یارمەتیدەرەكاندا. پاشان ئەگەر حاڵەتەكە بەردەوام و توندتر بوو، ئەوا پێویست بە دەرمانی دژەخەمۆكی دەكات، بە چاودێری دكتۆری نەخۆشییە دەروونییەكان.

Top