نووستن بە ئارایشتەوە زیانی تەندروستیی هەیە

نووستن بە ئارایشتەوە زیانی تەندروستیی هەیە

  بۆ پاراستنی تەندروستیی پێست و چاو، پسپۆڕان رێنمایی دەكەن كە پێویستە هەموو ئافرەتێك پێش نووستن دەموچاوی بۆ ماوەی 30 خولەك بە ئاو و سابون بشوات و، پێست لە هەموو ئاسەوارەكانی ئارایشت پاك بكاتەوە. كاتێك كە پێكهاتەكانی ئارایشت و چەوری لەسەر پێستدا كۆدەبنەوە، ئەوا كونەكانی پێست دادەخەن و گەشەی بەكتریا زیاد دەبێت، دەرەنجام دەبێتە ئەگەری پەیدابوونی زیپكە و زیادبوونی ئەگەری هەوكردنی بەكتریایی، هەروەها پەیدابوونی پەڵەی سووری پێست، گەورەبوون و بەرجەستەبوونی كونەكانی پێست، لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری لۆچبوونی پێشوەختە. ئاوێتەی بریقەی لێو Lip gloss و سووراوی لێو Lipstick هۆكارێكی هاندەرە بۆ پەیدابوونی زیپكە و زیوانی رەش لە دەوری لێوەكاندا، جگە لەمانە، جێهێشتنی ئاسەواری مەسكارا، یان قەڵەمی دەوری چاو Eyeliner لەكاتی شەو و نووستندا، لەوانەیە كە بگەنە ناو چاوەكان و ببنە ئەگەری هەوكردن.

Top