سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق دەکات

ئەمڕۆ هەینی 9ی دیسەمبەری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی لەسەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرا.

Top