ڕووسیا: کۆنترۆڵی شارۆچكەی نۆڤباحموتۆڤکامان لە ناوچەی دۆنێتسک بەدەست گرت

ڕووسیا: کۆنترۆڵی شارۆچكەی نۆڤباحموتۆڤکامان لە ناوچەی دۆنێتسک بەدەست گرت

 

 

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، كە سوپای وڵاتەکەی کۆنترۆڵی شارۆچکەی نۆڤباحموتۆڤکای سەر بە ناوچەی دۆنێتسکی کردووە.

بەپێی ئەم ڕاگەیاندنە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە سوپای ئۆکرانیا خراونەتە خوارەوە.

بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوه ، له سەره تای ئۆپەڕاسیۆنه سەربازییەکانی ڕووسیاوه ، 593 فڕۆکه و 270 هه لیکۆپتەر و 23 هەزار و 587 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی و 509 سیستەمی موشەکی بەرگری ئاسمانی و 15 هه زار و 869 تانک و زرێپۆش و 1275 موشەک هەڵگر و 9 هەزار و 189 هاویتزەڕ و مورتار لانچەڕ و ٣٧٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەتی سوپای ئۆکرانیا تێکشکێنراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top