بەهۆی زریان و گەردەلوول لە چین پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی زریان و گەردەلوول لە چین پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

 

میدیای دەوڵەتی چین ڕایگەیاند: کە لە ئەنجامی زریان و گەردەلوول لە شاری گوانگژۆی چین پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٣ کەسیش بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، زیاتر لە 140 باڵەخانە کە زۆربەیان کارگە بوون، بەهەمان شێوە بەهۆی ئەم زریانەوە زیانیان بەرکەوتووە ئاژانسی هەواڵی فەرمی حکومەتی چین بڵاویکردووەتەوە، وێستگەیەکی کەشناسی لە ناوچەکەدا خێرایی بای زیاتر لە 20 مەتر لە چرکەیەکدا تۆمارکردووە.

لە باران بارینی بەخوڕدا، هەفتەی ڕابردوو لانیکەم چوار کەس لە گوانگژۆ گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 100 هەزار دانیشتووانیش ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، پێویستە بگوترێ زیاتر لە 18 ملیۆن کەس لە گوانگژۆ دەژین و ئەم شارە یەکێکە لە ناوەندە ئابوورییە گرنگەکان لە چین ئەژمار دەکرێت

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top