وەرگەڕانی بەلەمێک کە کۆچبەرانی نایاسایی لە دەریای ئیجەداهەڵگرتبوو،گیانلەدەستدانی کەسێک و بێسەروشوێنبوونی ٤ کەسی لێکەوتەوە
بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک کە کۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو لە دەریای ئیجە، کەسێک گیانی لەدەستدا و 4 کەسیش بێسەروشوێن بوون.
بەگوێرەی کەناڵی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی یۆنان "ERT"، بەلەمێک کە کۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو، لە کەناراوەکانی کارلۆڤاسۆ لە باکووری ڕۆژئاوای دوورگەی سامۆس نوقم بوو.
لە ئەنجامی نوقمبوونی ئەم بەلەمە، کەسێک گیانی لەدەستدا و ٤ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
ئەو ٢٥ کۆچبەرە نایاساییەی کە لە ڕووداوەکە ڕزگاریان بووە، لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنانەوە گواستراونەتەوە بۆ بەندەری مالاگاریۆ.
هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ئەو چوار کەسە ونبووە.
گوڵان: سەردار خەلیل