هۆكارەكانی مووخۆركە
موو پرۆتینێكی مردووە، لە كیراتینی رەق پێك هاتووە، مووخۆركە Split ends یان قڵیشانی كۆتایی تاڵە قژەكانی سەر بۆ دوو بەش، لە ئەنجامی گۆڕان لە پێكهاتەی قەدی قژدا لەبەر هۆكاری دەرەكی و ناوەكی روو دەدات. هۆكارە دەركییەكانی مووخۆركە بریتین لە: بەركەوتنی قژ بە گەرمای هەتاو، وشككەرەوەی گەرم یان ئوتووی قژ، زیاد مەلەكردن لە ئەنجامی كاریگەریی كلۆری ئاوی ناو مەڵەوانگەكان لەسەر پێكهاتەی قژ، بەكارهێنانی جێل و بۆیەی قژ، لەگەڵ تۆز و خۆڵ و پیسبوونی هەوا. هۆكارە ناوەكییەكانی مووخۆركە ئەمانەن: كەمیی كانزاكانی زینك، مەگنسیۆم، لەگەڵ ئاسن، كەمیی پرۆتین لە خۆراك و لەشدا، هەروەها كەمخواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەكانی دیكە. چارەسەركردنی مووخۆركە بە دۆزینەوە و چارەسەركردنی هۆكارەكان دەست پێدەكات، هاوكات لەگەڵ بەكارهێنانی ئاوێتەی چەوركاریی قژ، بەتایبەتی بۆ حاڵەتەكانی قژی وشك، هەروەها هاوسەنگكردنی خۆراك و دڵنیابوونی لە دابینكردنی هەموو و كانزا و ڤیتامینەكان كە بۆ قژ پێویستن. هەنگاوەكانی خۆپاراستن: كەمتر بەكارهێنانی جێل و ئاوێتەكانی دیكەی جوانكاریی قژ، بەكارهێنانی ئوتوو و وشككەرەوەی قژ بە گەرمیی كەمتر و بۆ ماوەی كەمتر، هەروەها گرنگیدانی زیاتر بە قژی لاواز و باریك.