بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت!

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت!

    بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن Hypertension ئەگەر بە باشی كۆنترۆڵ نەكرێت، دەبێتە ئەگەری پەككەوتن و خراپبوونی كوالیتیی ژیان، هەندێك جاریش لەوانەیە كار بگاتە نۆرەیەكی كوشندەی دڵ، یان جەڵتەیەكی كوشندەی مێشك. پەستانی بەرزی كۆنترۆڵنەكراو، واتە پێوانەی 140/90 ملم جیوە، یان بەرزتر واتە قۆناغی دووەم Stage 2، بەڵام پێوانەی 180/ 110 ملم جیوە بە پەستانی بەرزی زۆر مەترسیدار هەژمار دەكرێت. بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بە هۆكاری سەرەكیی جەڵتەی مێشك دەژمێردرێت، بەتایبەتی كە پێوانەی دەگاتە 180 120/ ملم جیوە، یان بەرزتر. ئەو ئەندامانەی كە دەبنە ئامانجی پەستانی بەرزی كۆنترۆڵنەكراو، بریتین لە: دڵ، گورچیلە، مێشك، چاو، لەگەڵ خوێنبەرەكان كە دوچاری لەكاركەوتن Failure دەبن، هەروەها پەككەوتنی گورچیلە، رەقبوونی خوێنبەرەكان،بەتایبەتی نەخۆشیی خوێنبەرەكانی تاجیی دڵ CAD، پەككەوتنی دڵ، هەناسەڕاوكێ لەكاتی خەودا، جەڵتەی مێشك، فراوانبوون و تەقینی شاخوێنبەر Aneurysm، گرفت لە چاودا كە لەوانەیە ببێتە هۆی كوێربوون، لاوازبوونی ئێسك، چونكە پەستانی بەرزی خوێن هاندەرە بۆ زیادبوونی دەردانی كالسیۆم لە گورچیلەكاندا.

 

 

Top