هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی لۆچبوونی پێستی دەموچاو
ئەگەرچی لۆچبوونی پێستی دەموچاو Wrinkles بەشێكی سرووشتیی تەمەنە، بەڵام دەتوانرێت بە پەیڕەوكردنی چەند هەنگاوێك كرداری لۆچبوون دوابخرێت، یان كەم بكرێتەوە وەكو: نووستنی دروست لەسەر پشت شەوانە بۆ ماوەی 8 كاتژمێر كە گرنگە بۆ تەندروستیی جەستە و دەروون، كەچی كەمخەوی هۆكارێكی هاندەرە بۆ تووشبوون بە خەمۆكی، كە بە تێپەڕبوونی كات دەبێتە ئەگەری گرژبوونەوەی ماسوولكەكانی نێوچەوان و دەموچاو، كە بەرە بەرە دەبێتە هۆی پەیدابوونی هێڵی لۆچبوون، خواردنەوەی كاكاو زیاتر لە قاوە، پەیڕەوكردنی هەنگاوە باشەكانی گرنگیدان بە پێست وەكو: بەكارهێنانی سابوونی سووك و دووركەوتنەوە لە زیاد شووشتنی دەموچاو، چونكە هۆكارە بۆ راماڵینی چەوریی سرووشتیی پێست، زیاد خواردنی ماسی، بەتایبەتی جۆری سالمۆن بۆنموونە هەفتانە سێ جار بۆ دابینكردنی بڕێكی باشی پرۆتین و ماددەی دیكە بۆ پێست، زیاد خواردنەوەی ئاو، زیاد خواردنی بەرهەمەكانی سۆیا و سەوزە و میوەی جۆراوجۆر، ئەنجامدانی مەشقی وەزرشی لە هەوای پاكدا، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و پاراستنی پێست لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی، بە دووركەوتنەوە لە بەركەوتن بە تیشكی خۆر و بەكارهێنانی ئاوێتەیەكی دژەهەتاو Sunscreen كە فاكتەری پاراستن لە هەتاو SPF تیایدا لە 50 كەمتر نەبێت.