چۆن خۆت لە ئاوی سپیی چاو دەپارێزیت؟

چۆن خۆت لە ئاوی سپیی چاو دەپارێزیت؟

 ئاوی سپیی چاو Cataract بریتییە لە دروستبوونی پنتی لێڵ لەسەر هاوێنەی چاودا لە ئەنجامی پێكەوەلكانی پرۆتینەكان. دەتوانرێت بە پەیڕەوكردنی چەند هەنگاوێك ئەگەری تووشبوون بە ئاوی سپی كەم بكرێتەوە و، رێگە لە پەرەسەندنی بگیرێت لە تووشبووان، بۆنموونە:

• پاراستنی چاوەكان لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی UV بەتایبەتی جۆری B لە رێگەی بەكارهێنانی چاویلكەی دروست و گونجاو، كە رۆڵی بەرچاوی هەیە لە خۆپاراستن و لەسەرخۆكردنەوەی پەرەسەندنی ئاوی سپی لەتووشبوواندا.

•  بەسەركردنەوەی تەندروستیی چاوەكان بە شێوەیەكی دەوری، بۆنموونە پشكنینی چاو بەلای كەم هەر دوو ساڵ جارێك بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە تەمەنیان 60 ساڵ و بەسەرەوەیە.

• كۆنترۆڵكردنی ئەو حاڵەت و نەخۆشییانەی كە ئەگەری تووشبوون بە ئاوی سپی زیاد دەكەن، بەتایبەتی نەخۆشیی شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بە پەیڕەوكردنی خۆراكی تایبەت و گۆڕینی ستایلی ژیان و پابەندبوونی بە بەكارهێنانی دەرمان لەگەڵ پشكنینی چاوەكان هەر شەش مانگ جارێك.

• دووركەوتنەوە لە خواردنەوە ئەلكهولییەكان و جگەرەكێشان لەوكاتەی كە دوكەڵی جگەرە هۆكارە بۆ گرفت لە بۆڕییەكانی خوێنی چاودا.

•  زیادكردنی خۆراكی رووەكی، كە سەوزە و میوەی جۆراوجۆر بگرێتەوە، بەمەبەستی دابینكردنی هەموو ئەو ڤیتامین و كانزا و ماددە دژەئۆكسانانەی Antioxidants كە زۆر گرنگن بۆ تەندروستیی چاو و كرداری بینین.

Top