میلاتۆنین چییە؟

میلاتۆنین چییە؟

  خەو زۆر گرنگە بۆ تەندروستیی جەستە و مێشك، میلاتۆنین Melatonin كە بە هۆرمۆنی نووستن ناسراوە، لە شانەكانی مێشك وەكو كاردانەوە بۆ تاریكی بەرهەم دەهێنرێت و هانی خەو دەدات، لەگەڵ بەتەمەن چووندا رێژەی بەرهەمهێنانی میلاتۆنین لە مێشكدا كەم دەبێتەوە، ئەمەش هۆكارێكە بۆ كەمخەوی لە بەساڵاچوواندا. پاش بەردەستبوونی میلاتۆنینی دەستكرد لە تاقیگە بە شێوەی دەنك یان كەپسول، توانرا كە سوودی لێ وەربگیرێت بۆ باشتركردنی خەو لە بەساڵاچووان و بۆ چەند حاڵەتێكی تایبەتی خەوزڕان و تێكچوونی ریتمی كاتژمێری بایۆلۆژی لەش Circadian rhythm لە كەسانی كوێردا. بەگشتی كەپسولی میلاتۆنین سەلامەتە، بەتایبەتی كە بۆ ماوەیەكی كورت بەكار بهێنرێت، ئەگەرچی لە ئێستادا بەكارهێنانی میلاتۆنین بۆ هاندانی خەو لە نێو گەنجەكاندا بە رێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە. زیانە لابەلاكانی بەكارهێنانی كەپسولی میلاتۆنین: سەرئێشە، سەرسووڕان، هێڵنج، بۆرژان، هەروەها چەند زیانێكی لابەلا كە بە كەمی دەبینرێن وەكو: دڵتوندی و خەمۆكی، دەست لەرزین، سكئێشە، پەستی و ناڕەحەتی، لەگەڵ كەمبوونەوەی تەركیز.

 

Top