لە ماوەی هەفتەیەكدا ١٤ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

لە ماوەی هەفتەیەكدا ١٤ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

 

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی کۆڵۆمبیا، هەفتەی ڕابردوو 14 کەس بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە و 800 تووشبووی دیکەش دەستنیشانکراون.

بەم شێوەیە ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لەم وڵاتە بۆ ١٤١ هەزار و ٨٩٥ کەس زیادی کرد و ژمارەی تووشبووانیش بۆ ٦ ملیۆن و ٣١٤ هەزار و ٧٦٩ کەس لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم نەخۆشییەوە زیادی کرد.

میدیاکانی کۆڵۆمبیا هۆکاری سەرهەڵدانەوەی تووشبووانی كۆڕۆنایان لەم وڵاتە ڕاگەیاند، كە بەهۆی هەوکردنی "سەگی دۆزەخەوەبووە.

دکتۆر کارلۆس ئالوارز، پسپۆڕی شیكاری نەخۆشییەكان لەم بارەیەوە گوتی: ئەم هەوکردنە کە بە "سەگی دۆزەخ" ناسراوە، ژێر جۆرێکی ئۆمیکرۆنە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کۆڵۆمبیا لە یەکەمی ئایاری ٢٠٢٢ەوە بەکارهێنانی دەمامکی لە ناوچە کراوە و داپۆشراوەکاندا هەڵوەشاندەوە، جگە لە دامەزراوە تەندروستییەکان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top