كام جۆری میوە گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەكرە؟

كام جۆری میوە گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەكرە؟

  ئەمە روونە كە زۆربەی هەرە زۆری ئاڵۆزییەكانی نەخۆشیی شەكرە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن روو دەدەن، بۆیە پێویستە كە بە هەموو رێگەیەك هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن بدرێت، هەڵبژاردنی جۆری خۆراك یەكێكە لە رێگەكانی كۆنترڵكردنی نەخۆشیی شەكرە. بەگشتی میوەكان رێژەی بەرزی شەكر لەخۆدەگرن، بەڵام هەندێك جۆری میوە زیاتر لەوانی دی گونجاون بۆ نەخۆشانی شەكرە، كە نابنە ئەگەری بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەكری خوێن و بڕێكی باشی ریشاڵ و ڤیتامین و، كانزا بە لەش دەبەخشن، بۆنموونە سێو بە شیوەیەكی مامناوەندی، ئاڤۆكادۆ كو ریشاڵ و چەوریی تەندروست و زیاتر لە 20 ڤیتامین لەخۆدەگرێت، میوەی پاپایا Papaya، كیوی كە سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ پۆتاسیۆم و ڤیتامینەكانی E و K و C، فەراولە (شلك)و تووی رەش یان تووی شین كە سەرچاوەی بەهێزن بۆ ماددە دژەئۆكسانەكان، هەرمێ كە هاندەرە بۆ كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، پرتەقال كە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و ڤیتامین C لەگەڵ لەسەرخۆكردنەوەی هەڵمژینی شەكر لە كۆئەندامی هەرس و بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەشدا، هەروەها كاڵەك و شووتی بەڵام بە بری كەم.

Top