یاریزانێكى كورد له یارى تایكواندۆ ده‌بێته باشترینى عێراق
یاریزانێكى كورد له یارى تایكواندۆ ده‌بێته باشترینى عێراق
له شارى به‌غداد پاڵه‌وانێتى جامى بالیۆزی كوری به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى كوردی یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌چوو، له‌م پاڵهوانیهتیهشدا یاریزانێكى كورد له ئاستى به‌چكه شێران توانى به ئاست و ئه‌نجامی گه‌وره له به‌غداوه بگهریـَتهوه هه‌رێمی كوردستان دواى ئه‌وه‌ى توانى له شه‌ش یاریزانى به‌شدارى بووی خوله‌كه بباته‌وه ببێته پاڵه‌وانى ئاستى خۆى و به یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش دیارى بكرێت، ئه‌ویش یاریزان ئه‌مین ئیبراهیم یاریزانى قوتابخانه‌ى تایكواندۆی پاڵه‌وانن بوو، له باره‌ى به‌شدارى كردنیشیان له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه عه‌لی سه‌ركه‌وت ڕاهێنه‌رى قوتابخانه‌ى تایكواندۆی پاڵه‌وانن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: وه‌كو قوتابخانه‌ى پاڵه‌وانن به‌شداریمان كرد له پاڵه‌وانێتى جامی تایكواندۆی كۆری له شارى به‌غداد، له‌م پاڵهوانیهتیهشدا یاریزانانى تیپه‌كه‌مان توانیان ئاستى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن، یاریزانى قوتابخانه‌كه‌شمان ئه‌مین ئیبراهیم كه هاوكات یاریزانى یانه‌ى جیهانه توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات له ئاستى خۆى و له شه‌ش یاریزانى به‌شدارى بووى پاڵهوانیهتیهكهى برده‌وه و پله‌ى یه‌كه‌مى له سه‌ر ئاستى سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراقی به‌ده‌ست هێناوه و بووه یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى تایكواندۆی عێراقیش له ته‌مه‌نى 12 ساڵى و له كێشى 33كگم، ئه‌مین ئیبراهیم ماوه‌ى سێ ساڵه یاریزانى تایكواندۆیه و به‌به‌رده‌وامى مه‌شق و ڕاهێنان ده‌كات، خاوه‌نى پشتێنه‌ى ڕه‌شه.
كارزان كانه‌بی