كەمكردنەوەی كاربۆهیدرات لە خۆراكدا ئەگەری نەخۆشیی شەكرە كەم دەكاتەوە

كەمكردنەوەی كاربۆهیدرات لە خۆراكدا ئەگەری نەخۆشیی شەكرە كەم دەكاتەوە

لە نوێترین لیكۆڵینەوەدا هاتووە كە كەمكردنەوەی بڕی كاربۆهیدرات لە خۆراكدا، هاندەرە بۆ كەمكردنەوەی ئاستی شەكری خوێن و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم. لە رووی زانستییەوە، پەیوەندیی كاربۆهیدرات و نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم سەلمێندراوە، ئەمەش سەلمێندراوە كە كەمكردنەوەی كاربۆهیدرات لە خۆراكی رۆژانەدا هاندەرە بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش، كە هەنگاوێكی كاریگەرترە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم. كۆمەڵەی ئەمریكیی نەخۆشیی شەكرە ADF ئاماژەی بەمە كردووە كە خۆراكی كەم كاربۆهیدرات هاندەرە بۆ دابەزاندنی ئاستی هیمۆگلۆبینی گلوكۆزكراو HbA1C واتە ئەو شەكرەی كە لەگەڵ هیمۆگلۆبین یەك دەگرێت و بە پشكنینێكی گرنگ و جێگای متمانە دادەنرێت بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆشیی شەكرە، بۆنموونە ئاستی نێوان 5.7-6.5% بە حاڵەتی پێش نەخۆشیی شەكرە Prediabetes هەژمار دەكرێت و، ئاستی لەمە بەرزتر بە نەخۆشیی شەكرە دادەنرێت، ئەمەش روونكراوەتەوە كە بە تێكڕای پاش شەش مانگ لە پەیڕەوكردنی خۆراكی كەم كاربۆهیدرات، ئاستی HbA1C تا رێژەی 0.23% كەم دەبێتەوە.

Top