زانكۆی جیهان خۆى به‌هێز ده‌كات

زانكۆی جیهان خۆى به‌هێز ده‌كات

زانكۆی جیهان خۆى به‌هێز ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له‌ یارییه‌كانى وه‌رزی نوێی خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان، یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌به‌شدارى 19 یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان ده‌ست پێی بكات، یانه‌ى وه‌رزشیی زانكۆی جیهان كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ پێكهاته‌یه‌كى ته‌واو جیاواز و گه‌نج به‌شداری له‌ یارییه‌كانى خوله‌كه‌ ده‌كات، تیپێكى تۆكمه‌ و پڕ له‌ یاریزانى ئاست به‌رزى له‌ خۆى كۆكردۆته‌وه‌ ده‌یه‌وێت به‌ ئاست و ئه‌نجام ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ بێت له‌ خوله‌كه‌، له‌م باره‌شه‌وه‌ ئه‌ندازیار بورهان سابیر سكرتێرى یانه‌ى وه‌رزشیی زانكۆی جیهان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئاماده‌كارییه‌كانمان وه‌كو پێویسته‌ زیاتر له‌ 50 رۆژه‌ ده‌ستمان به‌ ئاماده‌كارییه‌كان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین تیپێكى تۆكمه‌ و پڕ له‌ یاریزانى ئاست به‌رز له‌ تیپه‌كه‌ كۆبكه‌ینه‌وه‌، ده‌سته‌ى راهێنه‌رانی یانه‌كه‌شمان پلانی تۆكمه‌یان داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببنه‌ ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌ خولى پله‌ یه‌كى یانه‌كانى كوردستان، له‌ باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانیش ناوبراو گوتى" به‌ پێى پێویست بۆ هێله‌كانى یاری كردن گۆڕانكاریمان ئه‌نجامداوه‌، جگه‌ له‌ دوورخستنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانان، ژماره‌یه‌ك یاریزانى تازه‌شمان له‌ یانه‌كانى ترى كوردستان هێناوه‌ته‌ ریزى یانه‌كه‌ى، ئه‌م وه‌رزه‌ ئامانجى گه‌وره‌مان هه‌یه‌ بۆ تیپه‌كه‌ به‌ پێى پێویست هاوكارى تیپه‌كه‌مان كردوه‌ پێداویستیه‌كانمان دابین كردوه‌، ژماره‌یه‌ك یاریزانى پیشه‌گه‌ریشمان هێناوه‌، قسه‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانى دیكه‌ش كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بێنه‌ ریزى یانه‌كه‌مان كه‌ له‌ یانه‌كانى ترى عێراق و كوردستان یارى ده‌كه‌ن، بۆیه‌ هه‌رچى بكرێ بۆ سه‌رخستنی یانه‌كه‌مان ئه‌نجامى ده‌ده‌ین، سوپاسى سه‌رۆكی یانه‌كه‌شمان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و پاڵپشتیه‌ به‌رده‌وامه‌ى له‌ تیپه‌كه‌مان ده‌كات، هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه‌ له‌ ریزى یانه‌كه‌مان به‌هیواى ئه‌وه‌ین له‌م وه‌رزه‌ ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ بین له‌ خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان.
كارزان كانه‌بی

Top