یاریزانانى شه‌تره‌نجی خانزاد ئه‌نجامیان به‌رچاو بوو

یاریزانانى شه‌تره‌نجی خانزاد ئه‌نجامیان به‌رچاو بوو

یاریزانانى شه‌تره‌نجی خانزاد ئه‌نجامیان به‌رچاو بوو
له‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی ووڵاتى سوریا به‌ به‌شدارى هه‌ریه‌ك له‌ ووڵاتانى عێراق و ئه‌رده‌ن و فه‌له‌ستین و یه‌مه‌ن و سوریا و لیبیایه‌ پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجی ووڵاتانى عه‌ره‌بی بۆ ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن (12-14-16-18-20)ساڵ له‌ سه‌ر ئاستى تاك ئه‌نجامدرا، سێ یاریزانى تیپى شتره‌نجی یانه‌ى وه‌رزشیی شه‌تره‌نجی خانزاد به‌شداربوون له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌، هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان سارا مه‌سعود محه‌مه‌دو په‌روا پشتیوان و ئاریكار ئومێد به‌شدارییان كرد له‌ یارییه‌كانى ئاسته‌ جیاوازه‌كان، له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ش یاریزانه‌ كورده‌كانى كوردستان توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و كێبڕكێ بكه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌دا له‌ ئه‌نجامى كۆتایشدا هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان(سارا مه‌سعود پله‌ى دووه‌م و مه‌دالیاى زیو و په‌روا پشتیوان پله‌ى سێیه‌م و مه‌دالیاى برۆنزی به‌ده‌ستهێنا)، له‌ باره‌ى به‌شداری كردنیش له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ دیار حه‌مه‌ ساڵح ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی خانزاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" توانیمان به‌به‌شدارى ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ بكه‌ین، ئاستى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ زۆر به‌رز بوو و یاریزانانى ئێمه‌ش توانیان ئاستى باش پێشكه‌ش بكه‌ین، هه‌رچى له‌ توانامان دابێت بۆ خزمه‌ت كردنى یانه‌كه‌مان ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى یاریزانه‌كانمان بگه‌نه‌ لوتكه‌ى یانه‌كانى عێراق و عه‌ره‌بیش.
كارزان كانه‌بی

Top