نیگەرانیی قوتابی لە یەكەم ساڵی زانكۆدا

نیگەرانیی قوتابی لە یەكەم ساڵی زانكۆدا

 نیگەرانی لەگەڵ چوونە زانكۆدا حاڵەتێكی ئاسایی و باوە لە نیۆ قوتابیانی نوێی زانكۆكاندا Freshmen، هەندێكیان بڕیار دەدەن كە بەشەكانیان بگۆڕن، یان بچنە زانكۆ و كۆلێژی دیكە. زۆربەی هەرە زۆری قۆتابییانی نوێی زانكۆ هەست بە نیگەرانی و دوودڵی دەكەن لەگەڵ دەستپێكی ساڵی یەكەمدا، لەوكاتەی كە قوتابی دەگاتە ئەو قۆناغەی كە ناچار دەبێت لەسەر پێیەكانی خۆی بوەستێت و پشت بە خۆی ببەستێت. چوونە زانكۆ هەنگاوێكی تا رادەیەك نیگەرانبەخش و پڕ سترێسە، بۆ كەمكردنەوەی نیگەرانیی ساڵی یەكەمی زانكۆ و ساڵەكانی دواتر، قوتابیان دەتوانن بە پەیڕەوكردنی ئەم هەنگاوانە نیگەرانی و سترێس تا رادەیەكی بەرچاو كەم بكەنەوە: لە زانكۆدا سەدان كەس لە قوتابی و مامۆستا و ستاف دەبینیت و درك دەكەیت كە هەموویان ئامادەن بۆ یارمەتیدانت و هەرگیز هەست بەمە ناكەیت كە تەنیایت، بۆیە هەوڵ بدە كە لێیان نزیك ببیتەوە، پابەندبە بە كاتەكانی دەوام و تاقیكردنەو و كۆبوونەوەكان، هەوڵ بدە كە بۆ زۆربەی زانیارییەكان پشت بەخۆت ببەستیت، بەشداری بكە لە هەموو چالاكییەكانی زانكۆ و كۆلێژەكەتدا، گرنیدان بە تەندروستیت هەرگیز لەبیر نەكەیت، بەتایبەتی خۆراكی دروست و مەشقی وەرزشی لەوكاتەی كە دوچاری هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج دەبیتەوە، بەشدار بە لە یانەی قوتابیان بۆ فراوانكردنی پەیوەندییەكانت بە مەبەستی سووككردنی سترێس.

Top