یانه‌ى كه‌ركووك یاریگا و باره‌گاى وه‌رنه‌گرتۆته‌وه‌

یانه‌ى كه‌ركووك یاریگا و باره‌گاى وه‌رنه‌گرتۆته‌وه‌

یانه‌ى كه‌ركووك یاریگا و باره‌گاى وه‌رنه‌گرتۆته‌وه‌
له‌ دوایی رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر تاكو ئێستا یانه‌ى وه‌رزشیی كه‌ركووك نه‌ یاریگاى تایبه‌ت به‌ یانه‌كه‌ى و نه‌ باره‌گاى ده‌سته‌ى كارگێڕى تیپه‌كه‌ى وه‌رنه‌گرتۆته‌وه‌ و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ پێكهاتنى حكومه‌تى تازه‌ى عێراقی ئه‌م شوێنانه‌ش وه‌ربگرێته‌وه‌، یانه‌ى وه‌رزشیی كه‌ركووكیش تاكو ئێستا یاریگاى تایبه‌ت به‌خۆى نییه‌ و بۆ مه‌شقه‌كانى تیپه‌كه‌ش یانه‌كه‌ یاریزانانى ده‌باته‌ یاریگایه‌كى تر بۆ خۆئاماده‌كاری، له‌م باره‌شه‌وه‌ نه‌وزاد قادر سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی كه‌ركووك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێمه‌ تاكو ئێستا كێشه‌ى یاریگا و باره‌گاكانمان هه‌یه‌ كه‌ له‌ دوایى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر وه‌رنه‌گرتۆته‌وه‌ و ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌، چاوه‌ڕێن له‌و پێكهاتنى حكومه‌تى نوێی و گه‌ِرانه‌وه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ شارى كه‌ركووك باره‌گاكانمان وه‌ربگرینه‌وه‌ و دووباره‌ ده‌ست به‌ مه‌شقه‌كانمان بكه‌ینه‌وه‌ و تیپه‌كان رێكبخه‌ینه‌وه‌، نه‌وزاد قادریش گوتى" له‌و بڕوایه‌م بارودۆخی كه‌ركووك ئاسایی بێته‌وه‌ و بارگاكان بكرێنه‌وه‌ و ئێمه‌ش یاریگا و باره‌گاكانمان وه‌ربگرینه‌وه‌، له‌و رێكه‌وتنانه‌ى كه‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق باسى داگیركردنى هه‌موو باره‌گاحزبی و باره‌گا وه‌رزشییه‌كان و یاریگاكانى وه‌رزشیی كراوه‌ جگه‌ له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى كه‌ ده‌ستى به‌سه‌ر داگیراوه‌، ئێستاش تیپه‌كانمان هه‌مووى ئاماده‌ن و به‌ سوپاسه‌وه‌ له‌ یاریگاكانى ترى یانه‌كانى سه‌وره‌ و خاك و چاڵاكى وه‌رزشیی مه‌شق ده‌كه‌ن، تیپى تۆپى ده‌ستمان به‌شداره‌ له‌ خولى نایابى تۆپى ده‌ستى كوردستان، چاڵاكییه‌كانمان ڕاناگرین، به‌ڵام خۆشتان ده‌زانن كه‌وا مه‌رجیش هه‌یه‌ بۆ به‌شدارى كردن له‌ چاڵاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان، ده‌بێ یاریگاكانیش نیزامی بێت كۆمه‌لێك مه‌رج هه‌یه‌ له‌ هیچ یاریگایه‌كى كه‌ركووك نییه‌،كێشه‌ى وه‌رزشیی كه‌ركووك زۆره‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ى له‌ نزیكه‌وه‌ نه‌بێ ڕه‌نگه‌ نه‌زانی چى هه‌یه‌، به‌هیواى ئه‌وه‌ین دواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى باره‌گا و یاریگاكانمان ئاماده‌كارییه‌كانمان باشتر بكه‌ین و به‌ شێوه‌یه‌كى باشتر ده‌ربكه‌وین.
كارزان كانه‌بی

Top