کۆچ كردنی 107 هەزار لوبنانی لە ماوەی دوو ساڵدا بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە

کۆچ كردنی 107 هەزار لوبنانی لە ماوەی دوو ساڵدا بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە

 

 

"جەواد عەدرا"، سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگری نێودەوڵەتی لوبنان ڕایگەیاند: لە دوو ساڵی ڕابردوودا 107 هەزار و 372 هاووڵاتیی لوبنانی ئەم وڵاتەیان بەجێهێشتووە و لەوانەیە تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەیان 130 هەزار کەس تێپەڕێنێت. ئەم شەپۆلە نوێیەی کۆچکردن لەو قەیرانە ئابوری و کۆمەڵایەتییە بێوێنەیە سەرچاوە دەگرێت کە لوبنان لە ساڵی ٢٠١٥ەوە پێیدا تێدەپەڕێت، کۆچکردنێکی بێ بەرهەمە، چونکە بەشێکی زۆری کۆچبەران بەدوای هاووڵاتیبوونی دووەمدا دەگەڕێن و لە وڵاتێکی دیكە نیشتەجێ بن، ئەمەش لوبنان بێبەش دەکات لە هەبوونی ستاف و توانا لە چەند بوارێکی گرنگدا.

بەرپرسێکی لوبنانی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ئەو کەسانەی لە دوو ساڵی ڕابردوودا گەشتیان کردووە بریتین لە گروپی تەمەنی ٣٠ بۆ ٥٠ ساڵ، کە بڕوانامەی خوێندنی بەرزیان هەیە و ئەزموونی باشیان هەیە. ئەم کەسانە جارێکی دیکە ناگەڕێنەوە بۆ لوبنان، چونکە زۆربەیان لەوان بیر لە نیشتەجێبوون لەو وڵاتانە دەکەنەوە کە کۆچیان بۆی کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردارخەلیل

Top