دیدگای پارتی بۆ داهاتووی کەرکووک

دیدگای پارتی بۆ داهاتووی کەرکووک

دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌ پارێزگای كه‌ركووك، هەرچەندە هەموو ئەنجامانەی بەدەست هاتن جێگەی گومانی ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانی بوو، سەرباری ئەوەش پارتی وه‌كو هێزێكی گه‌وره‌ و كاریگه‌ر و خاوه‌ن دیسپلینی سیاسی لە گۆڕەپانی سیاسی کەرکووکدا، خاوەنی بڕیاری یەکلایکەرەوەیە.

خزمەتکردنی کەرکووک کاری لە
پێشێنەیە

پارتی پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، جەختی لە گیانی ته‌بایی و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌ و ئاینه‌ جیاوازه‌كانی سنووری هه‌ولێر و دهۆك وه‌كو ئه‌زموونێك و گواستنەوەی بۆ كه‌ركووك کردەوە.
چونکە ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا لە کەرکووک ڕوویداوە، سڕینەوەی بنەماکانی پێکەوەژیان و تەوافق و سازان و شەراکەت بووە بەهاوکاری ئەو هێزانەی کە بەرپرسیارن لە گەیاندنی ڕەوشی کەرکووک بەم دۆخەی ئێستا و گۆڕانی دیمۆگرافیای شارەکە، پارتی مەبەستییەتی داهاتووی کەرکووک، ئاوەدانی و سەقامگیری و گۆڕانکاریی گەورەی پێوە دیار بێت، شارەکە لەڕووی ئەمنییەوە ئارام و پڕ تەناهی بێت، داگیرکاری و تەعریب نەمێنێت.
بیانووگرتن بە جووتیارانی کورد و دەرکردنی کورد لەسەر موڵک و ماڵی خۆی بسڕێتەوە، ئەمەو هەر سیاسەتێک کە خزمەت بە کەرکووکییەکان بکات.

کۆکردنەوەی پێکهاتەکان

كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌ و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی كه‌ركووك ته‌نیا به‌ گه‌وره‌یی و كاریگه‌ری پارتی دەکرێت، له‌پێناو دۆخی كه‌ركووك و سووككردنی لاباری خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، پارتی به‌ سه‌نگ و قورساییه‌كی زۆر له‌ كه‌ركووكه‌، پارتی لەگووتار و کرداردا باوەڕی بە گفتاری گەورە نییە هێندەی باوەڕی بە خزمەتی کەرکووکییەکان هەیە لە ڕێگەی سیاسەتی ڕوون و ئاراستەی کارکردنی هێمنانە لە هەمبەر کەرکووک.

تۆمەتە ناڕەواکان

لەماوەی هەوڵدان بۆ پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێی کەرکووک، چەندین تۆمەتی ناڕەوا و بێ بنەمای ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کراون، سەبارەت بەدانانەوەی پارێزگاری سەپێندراوی ئێستای کەرکووک، بەڵام ئەوەی لای هەمووان ڕوون و ئاشکرایە، هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دانانی پارێزگاری کەرکووک زۆر پارتی بەردەوام لەگەڵ ئەوە بووە، کە پارێزگارێکی کوردپەروەر و قبوڵکراو لەلای پێکهاتەکانی کەرکووک دابنرێت، کە بەوپەڕی عەقڵانییەت و تێگەیشتن، سیاسەت بکات.

شێوێنەرانی دۆخی کەرکووک بەرپرسیارن

هەر ئەو لایەن و کەسانەی کە بوونە هۆی شێواندنی دۆخی شاری کەرکووک و شارەکەیان تووشی داگیـرکاری و ناسەقامگیری کرد، ئێستا بە بەخشینەوەی تۆمەتی بێ بنەما و بڵاوکردنەوەی ناڕاست دەرهەق بە کەرکووکییەکان دەیانەوێت ڕووی ناشرینی خۆیان سپی بکەنەوە، بەڵام ڕاستییەکان دیارن و گەلی کوردستان و پێکهاتەکانی شاری کەرکووک شاهێدی تێگەیشتن و سیاسەتی ڕوونی پارتین.

کۆبەند

پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە لەسەر هەڵوێست و سیاسەتی لەمێژینەی خۆی بۆ ئایندەی کەرکووک، بە ئەوەش هەموو ڕێگەیەکی یاسایی و شەرعی یەکگرەوە لەگەڵ بنەما نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان لە کەرکووک.
ڕەنگە هەر ڕێککەوتنێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ هەر لایەنێک گەر بیکات بۆ لایەنەکانی بەرانبەری قورس بێت، چونکە پارتی داخوازییەکانی بە نسبەت بەرانبەرەکانی سانا نین، پارتی دەیەوێت مافی هەموو پێکهاتەکان لە لە کەرکووک پارێزراو بێت، پارسەنگی هێز لە بەرژەوەندی هەموولایەک بێت.

بۆ مێژوو؛ (پارتی هەرگیز ناچێتە نێو ڕێککەوتنێکەوە کە بە دەستەوەدانی خاکی باب و باپیری لەمێژینەی نەتەوەیەک بێت، بەڵکو زامنی سەقامگیری و پاراستنی مافەکانی گەلی کوردی لەگەڵدا دەبێت).

Top