بەكارهێنانی هاوێنەی لكاو مەترسیی گەورەی هەیە!

بەكارهێنانی هاوێنەی لكاو مەترسیی گەورەی هەیە!

  بە پێی نوێترین لێكۆڵینەوەكانی زانكۆی لەندەن، بەكارهێنانی بەردەوامی هاوێنەی لكاو Contact lenses لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری هەوكردنی دەگمەن، كە مەترسیی گەورە دەخاتە سەر بینین و لەوانەیە كە كار بگاتە لەدەستدانی هەمیشەیی بینین. هەروەها ئەو كەسانەی كە جۆری جیاوازی هاوێنەی لكاو بەكاردەهێنن، ئەوا چوار هێندە مەترسیی هەوكردنی چینی كۆرنیای چاویان لێ دەكرێت، كە هۆكارە بۆ لەدەستدانی بینین، هەروەها دانانی هاوێنەی لكاو لەكاتی نووستن و وەرگرتنی دوشدا، ئاستی ئەم مەترسییە زیاتر دەكات. دیسان لە لێكۆڵینەوە نوێیەكەدا هاتووە كە بەكارهێنانی هاوێنەی لكاو هۆكاری یەكەم و سەرەكییە بۆ هەوكردنی چینی كۆرنیای چاو لە دانیشتوانی نیوەی سەرەوەی گۆی زەویدا، هەروەها هۆكارە بۆ لەدەستدانی بینین لە نیوەی بەكارهێنەرانی هاوێنەی لكاودا، لە دواییدا توێژەران جەختیان لەمە كردووەتەوە كە بە دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی هاوێنەی لكاوی جۆری چەند جار Reusable بە جۆری دیسپۆزەبل Disposable ئەوا ئەگەری هەوكردنی چینی كۆرنیا تا رێژەی 30-62% كەم دەبێتەوە، هاوكات لەگەڵ دڵنیابوون لە هەڵگرتنی هاوێنەی لكاو لە گیراوەی تایبەت پاش هەر بەكارهێنانێك و دووركەوتنەوە لە دانانی هاوێنە لەكاتی نووستندا.

Top