جارێكى تر هه‌ولێر په‌نا بۆ ڕاهێنه‌ر عه‌ره‌ب ده‌بات
جارێكى تر هه‌ولێر په‌نا بۆ ڕاهێنه‌ر عه‌ره‌ب ده‌بات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه كۆمه‌لێك گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یاریزانانى یانه‌كانى تر‌ى عێراقی و ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش مۆركردوه به مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له‌م وه‌رزه‌ى خولی نایابى یانه‌كانى عێراقی، به‌ڵام ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان ده‌كرا له سه‌ر ده‌ستى نزار مه‌حروسی ڕاهێنه‌رى سوری نه‌یتوانى له دوو یارى سه‌ره‌تا ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنێ، له سێ یاری سه‌ره‌تاى خوله‌كه‌ش هه‌ولێر هیچ خالێكى به‌ده‌ست نه‌هێناوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كارگێرى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر به‌فه‌رمى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى نزار مه‌حروسی له پۆستى ڕاهێنه‌رایه‌تى یانه‌كه په‌سند كرد، دواى ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ى هانده‌رانى یانه‌كه‌ش یانه‌ى هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به چه‌ندین ڕاهێنه‌ر كرد بۆ ئه‌وه‌ى مه‌شقی یانه‌كه بداته ئه‌و ڕاهێنه‌رانه، دواجاریش به كۆى ده‌نگى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێر به‌فه‌رمى ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تى یانه‌كه به غازی فه‌هدى ڕاهێنه‌رى عێراقی به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌كه بباته قۆناغێكى تازه له خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، بۆ ئه‌م وه‌رزه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك و زاخۆ و نه‌ورۆز نوێنه‌رایه‌تى یانه‌كانى باشورى كوردستان ده‌كه‌ن له خوله گه‌وره‌كه‌ى عێراق، غازی فه‌هد له دایك بووی پارێزگاى به‌سره‌یه و پێشووتریش ڕاهێنه‌رایه‌تى هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى تازه‌پێگه‌یشتوانى عه‌ینی ئیماراتی و مینا و تیپى یه‌كه‌مى یانه‌ى عه‌ینی ئیماراتی كردووه، جگه له ئه‌زموونى ڕاهێنه‌رانی به یه‌كێك له‌و ڕاهێنه‌رانه هه‌ژمار ده‌كرێ كه چه‌ندین یاریزانى به‌تواناى بۆ یانه‌كانى له سه‌ر ئاستى ووڵاتانى عه‌ره‌بی دروست كردوه،پێشووتریش بۆ چه‌ندین یانه‌ى عێراقی و هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش یارى كردوه، ئێستاش ده‌یه‌وێت ئاستى یانه‌ى هه‌ولێر بباته قۆناغێكى باشتر بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاست و ئه‌نجامه‌كانى به دڵى ده‌سته‌ى كارگێرى و هانده‌رانى شاره‌كه‌ش بێت.
كارزان كانه‌بی