هێرۆ له‌گه‌ڵ سه‌نحاریب ئاسوده‌یه‌

هێرۆ له‌گه‌ڵ سه‌نحاریب ئاسوده‌یه‌

هێرۆ له‌گه‌ڵ سه‌نحاریب ئاسوده‌یه‌
هه‌ر چه‌نده‌ یانه‌كانى كوردستان ساڵانه‌ كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌ سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى پله‌كانى پێشه‌وه‌ له‌ خولى باله‌ى یانه‌كانى كوردستان و عێراقی، یانه‌ى سه‌نحاریبی شارى دهۆك هه‌موو ساڵ ئاست و ئه‌نجامى باشی هه‌یه‌ له‌ خوله‌كانى باله‌ى كوردستان و عێراقی، ئه‌مساڵیش پشتى به‌ستبوو به‌ كۆمه‌لێك یاریزانى به‌توانا یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش هێرۆ جه‌میل-ى یاریزانى یانه‌ى وه‌رزشیی سه‌نحاریبه‌ كه‌ به‌ گرێبه‌ستێك له‌ ناحیه‌ى ته‌ق ته‌قه‌وه‌ په‌یوه‌ندی كردوه‌ به‌ سه‌نحاریب له‌م باره‌شه‌وه‌ هێرۆجه‌میل بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: من له‌گه‌ڵ یانه‌ى سه‌نحاریب ئه‌مساڵ به‌ گرێبه‌ستێك په‌یوه‌ندیم كردوه‌ به‌م یانه‌یه‌ و بگره‌ توانیمان ئاستێكى زۆر باش پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى نازناوه‌كانى كوردستان و عێراقی به‌ده‌ست بهێنین، گوتیشى" زۆر ئاسوده‌م له‌ یانه‌ى سه‌نحاریب له‌ ساڵى 2006وه‌ یارى باله‌ ده‌كه‌م له‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى ته‌ق ته‌ق و كۆیه‌ و برایه‌تى یاریم كردوه‌ و زۆریش ئاسوده‌م ئه‌و ماوه‌یه‌ كه‌ له‌ ریزى یانه‌كه‌ى شاره‌ى دهۆك یارى ده‌كه‌م، هه‌وڵم داوه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك یاریم كردبێ ئاستى باشم پێشكه‌ش كردوه‌، له‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك یاریم كردبێ ئاستى پێویستم پێشكه‌ش كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم ئه‌وه‌ى له‌ توانام بێت خزمه‌تى یانه‌كانى كوردستانم كردوه‌.
كارزان كانه‌بی

Top