زیانەكانی كات بەسەربردن تا درەنگانی شەو!

زیانەكانی كات بەسەربردن تا درەنگانی شەو!

خەوی دروست زۆر گرنگە بۆ تەندروستیی مێشك و جەستە، مانەوە و بەسەربردنی كات تا درەنگانی شەو Staying up late هۆكارە بۆ تووشبوون بە گەلێك گرفتی تەندروستی. لە توێژینەوەیەكی نوێدا هاتووە كە دواخستنی نووستن و كات بەرسەربردن تا درەنگانی شەو هاندەرە بۆ نووستن و پرخە لەكاتی رۆژدا كە ئەگەر ماوەكەی لە 30 خولەك زیاتر بێت ئەوا ئەگەری تووشبوون بە زیادبوونی چەوریی جگەر Fatty liver زۆر بەرزدەبێتەوە. لە لایەكی تر، لێكۆڵینەوەكان ئاماژەیان بەمە كردووە كە مانەوە تا درەنگانی شەو و بەیانییان درەنگ لەخەو هەڵسان هاندەرە بۆ زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە: تاریكبوونی رەنگی پێستی بەری چاوەكان بە شێوەی ئەڵقەی تاریك Dark circles، پەستی، زیادبوونی كێشی لەش، خەوزڕان، زیادبوونی ئەگەری كارەساتە دەستكردەكان لەبەر كەمبوونەوەی سەرنج یان تەركیز، هەروەها تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە. گرنگترین نیشانەكانی زیادبوونی رێژەی چەوریی جگەر بریتین لە: هەستكردن بە تێربوون و پڕبوونی گەدە، سك ئێشە، هێڵنج، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، كەمبوونەوی كێشی لەش، زەردبوونی پێست (زەردوویی Jaundice)، ئاوسانی سك و قاچەكان، هەروەها هەستكردن بە بێهێزی گشتیی لەش.

Top