مەترسییەكانی نەخۆشیی شەكرەی دەستنیشان نەكراو!
بەپێی ئامارە پزیشكییەكان نزیكەی 21.4% ی پێگەیشتووان دوچاری نەخۆشیی شەكرە دەبن كە بۆ ماوەی چەند ساڵێك بەردەوام دەبێت بێ ئەوەی كە دركی پێیبكەن و دەستنیشان بكرێت، چونكە نیشانە زووەكانی پاش تووشبوون نیشانەی گشتین كە لەوانەیە گومانی نەخۆشیی شەكرەیان لێنەكرێت. ئەگەر نەخۆشیی شەكرە بە دروستی دەستنیشان نەكرێت و چارەسەرنەكرێت بۆ كۆنترۆلكردنی ئاستی شەكری خوێن، ئەوا ئەگەری ئاڵۆزیی تەند وستیی گەورە دێنە پێشەوە بە شێوەی: زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن، نۆرەی دڵ، جەلتەی مێشك، هەوكردنی دەمارەكان Neuropathy، نەخۆشیی گورچیلە كە لەوانەیە ببێتە پەككەوتنی یەكجارەكی گورچیلەكان، گرفت لە تۆڕەی چاو و زیادبوونی ئەگەری ئاوی سپی و ئاوی رەش Glaucoma كە لەوانەیە ببێتە هۆی كوێربوون، گرفت لە پێیەكاندا لە ئەنجامی كەمبوونەوەی هاتووچۆی خوێن كە هەندێك جار كار دەگاتە لاڕەشە كە تەنیا بە بڕینەوە بە نەشتەرگەری Amputation چارەسەردەكرێت، گرفتەكانی پێست بە شێوەی هەوكردنی بەكتریایی و ڤایرۆسی، دواكەوتنی چاكبوونەوەی برین، گرفت لە كۆئەندامی هەرسدا بە شێوەی هێڵنج و رشانەوە و ئازاری گەدە، گرفتی پوك و هەوكردنی ئێسكی شەویلاك. قەزای دووكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی گرنگیی بە زۆربەی یارییە وەرزشیەكان دەدات لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان و ساڵانە لە چەندین یاری ئەنجامی بەرچاوی هێناوە، ئەمساڵیش دەیەوێ لە خولەكە تیپی فوتساڵ شەڕی بەدەستهێنانی ئەنجامی گەورە بكات.