ئایا لە زستاندا پێویستیمان بە كەپسولی ڤیتامین D دەبێت؟

ئایا لە زستاندا  پێویستیمان بە كەپسولی ڤیتامین D دەبێت؟

 ڤیتامین D زۆر گرنگە بۆ تەندروستی، تیشكی خۆر سەرچاوەی سەرەكی سروشتیی ئەم ڤیتامینەیە بۆ دابینكردنی بڕی تەواوی رۆژانە. لە وەرزی زستاندا لەگەڵ كەمبوونەوەی بەركەوتن بە تیشكی خۆر ئەگەری كەمیی ڤیتامین D زیاد دەبێت چونكە لەوانەیە كە دابینكردنی بڕی پێویستی رۆژانە تەنیا لە خۆراكەوە كارێكی ئاسان نەبێت، بۆیە پێویستە كە ڤیتامین D لە رێگای كەپسول وەربگیرێت بە رێنمایی دكتۆر كە بڕ و ماوەی بەكارهێنانی دیاردەكات. بە شێوەیەكی گشتی بە درێژایی مانگەكانی وەرزی زستان رۆژانە وەرگرتنی یەك كەپسول كە 2000 یەكەی جیهانی (5 مایكرۆگرام) ڤیتامین D3 كە بە كۆلیكالسیفیرۆل Chlecalciferol ناسراوە لەخۆبگرێت لەپاش یان لەگەڵ ژەمی سەرەكی خۆراكدا بەسە بۆ كەسانی پێگەیشتوو. نیشانەكانی كەمیی ڤیتامین D: لاوازبوونی سستمی بەرگریی لەش و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە هەوكردنە

Top