جگەرەكێشان كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر پێست

جگەرەكێشان كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر پێست

جگەرەكێشان زیانی تەندروستیی زۆری هەیە، هەروەها پێكهێنەرەكانی جگەرە زیانی زۆر بە پێست دەگەیەنن، كە ئەمانەن: زووپیربوونی پێست و لۆچبوونی پێشوەختەی پێست، چونكە ماددە كیمیاییەكانی جگەرە پرۆتینی كۆلاجین و ئیلاستین Elastin تێك دەشكێنن، كە بەرپرسن لە توند و پتەویی پێست، گۆڕانی رەنگی پێست بە شێوەی پەڵەی تاریك لە پێستی دەموچاودا لەگەڵ زەردبوونی پێستی نێوان پەنجەكان بە هۆی بەركەوتنی راستەوخۆ بە دوكەڵی جگەرە، دواكەوتنی چاكبوونەوەی برینەكانی پێست لەوكاتەی كە نیكۆتینی جگەرە هۆكارە بۆ تەسكبوونەوەی بۆڕییەكانی خوێن، واتە تێكچوونی سووڕی دروستی خوێن لە پێست و گرفت لە زوو چاكبوونەوەی بریندا، نەخۆشیی سەدەف Psoriasis كە بە رای پسپۆران نیكۆتینی جگەرە ئەگەری تووشبوون زیاد دەكات، پەیدابوونی بڵۆق Blisters لە بەری دەست و پێیەكاندا، هەوكردنی موولوولە وردەكانی خوێن Vasculitis كە دەبێتە ئەگەری سووربوونەوە، یان مۆربوونی پەنجەكانی دەست و پێیەكان، كە هاوكاتە لەگەڵ ئازار و ساردبوونی دەست و قاچ و پێدا، بەرجەستەبوونی خوێنهێنەرە بچووكەكان Talangiectasia لە ئەنجامی فراوانبوونیان كە لە سەرتاسەری پێستی لەشدا روو دەات و، لە نزیكەی 30%ی جگەرەكێشەكاندا بەدی دەكرێت، ئەكزیما، بەتایبەتی ئەكزیمای بەركەوتن كە باوترین جۆرە، هەروەها شێرپەنجەی پێست.

Top