هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن

هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن Hypertension نەخۆشییەكی درێژخایەنە، بەگشتی بێ نیشانەیە، تا ئێستا چارەسەری تەواوی بۆ نەدۆزراوەتەوە. پەستانی بەرزی خوێن ئەگەری نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك بە توندی زیاد دەكات، بۆ خۆپاراستن پێویستە كە بە وردی پەیڕەوی ئەم هەنگاوانە بكەیت:

• پەیڕەوكردنی خۆراكی تەندروست كە بڕێكی باش لە سەوزە و میوەی جۆراوجۆر لەخۆ بگرێت لەگەڵ ریشاڵ، پۆتاسیۆم، پرۆتین، هەروەها كەمكردنەوەی خوێ (سۆدیۆم)، كەمكردنەوەی چەورییە تێرەكان و دووركەوتنەوە لە چەورییە هایدرۆجینكراوەكان.

• كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش لەوكاتەی كە كێشی زیاد و قەڵەوی ئەگەری بەرزبوونەوی پەستانی خوێن بە توندی زیاد دەكەن.

• زیادكردنی چالاكیی بەدەنی و مەشقی وەزرشی كە رۆژانە لە 30 خولەك كەمتر نەبێت.

• دووركەوتنەوە لە خواردنەوە ئەلكهولییەكان.

•  تەرخانكردنی كاتی تەواو و باشتركردنی كوالێتی خەو، چونكە خەوی دروست بۆ تەندروستی بەگشتی سوودبەخشە،و هەنگاوێكی گرنگە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ و خوێنبەرەكان و جەڵتەی مێشك.

• دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان.

 

 

Top