سوودەكانی كەمكردنەوەی یەك گرام خوێ رۆژانە

سوودەكانی كەمكردنەوەی یەك گرام خوێ رۆژانە

خوێ (كلۆریدی سۆدیۆم) پێویستە بۆ تەندروستی، بەڵام بە بڕی كەم. لە راپۆرتێكی زانكۆی هارڤارددا هاتووە كە لەش پێویستی بە بڕێكی كەمی خوێ هەیە بۆ فرمانی پەیوەندی نێوان كۆئەندامی دەمار و گرژ و خاوبوونەوەی ماسوولكەكان لەگەڵ هێشتنەوەی هاوسەنگیی ئاو و كانزاكان. پسپۆران جەختیان كردووەتەوە كە پێویستیی رۆژانەی خوێ بۆ تەمەنی 14 ساڵ و بەسەرەوە بریتییە لە تەنیا 2.300 ملگم، خواردنی بڕی زیاتر هاندەرە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشیی دڵ، لەگەڵ بەردی گورچیلە، هەروەها رەقبوونی خوێنبەرەكان. بەم دواییە توێژینەوەیەكی چینی ئاماژەی بەوە كردووە كە رۆژانە كەمكردنەوەی یەك گرام خوێ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ تا رێژەی 4% و جەڵتەی مێشك تا رێژەی 6% كەم دەكاتەوە، لە لێكۆڵینەوەیەكی دیكەدا هاتووە كە بڕی زیادی خوێ پەیوەندی هەیە بە زیادبوونی بەشی سەرەوەی كەرتی پەستانی خوێن Systolic كە هاندەرە بۆ نەخۆشیی خوێنبەرەكانی تاجی دڵ و روودانی نۆرەی دڵ.

Top