سه‌رهه‌نگ موحسین گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كراوه‌

سه‌رهه‌نگ موحسین گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كراوه‌

سه‌رهه‌نگ موحسین گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كراوه‌
یانه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقی به‌رده‌وامن له‌ سه‌ر په‌ڵكێشكردنى یاریزانانى كورد بۆ ریزى یانه‌كانیان به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كانیان، له‌م ناوه‌شه‌دا گۆڵپارێزى كوردى شارى هه‌ولێر سه‌رهه‌نگ موحسین كه‌ ماوه‌ى چه‌ند وه‌رزێكه‌ له‌ یانه‌ى هه‌ولێره‌وه‌ رووى كردۆته‌ شارى به‌غداد به‌رگرى له‌ گۆڵى یانه‌ى ئه‌مانه‌ى به‌غداد ده‌كات له‌ باره‌ى دیاری كردنى چاره‌نووسى وه‌رزشیی خۆشی سه‌رهه‌نگ موحسین به‌ تایبه‌ت بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له‌ ئێستادا من گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئه‌مانه‌ى شارى به‌غداد ماوه‌، چونكه‌ گرێبه‌سته‌كه‌م بۆ ماوه‌ى دوو وه‌رز بووه‌، له‌ گواستنه‌وه‌ى زستانى ئه‌مساڵ ده‌توانم ریزى یانه‌كه‌ جێ بهێلم، گوتیشى" ئه‌گه‌ر یانه‌ى ئه‌مانه‌ له‌ ریزى یانه‌ نایابه‌كان مایه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بم زۆریش ئاسوده‌م، ئێستا دوو قسه‌ هه‌یه‌ هه‌ندێك ده‌لێن ماوه‌ته‌وه‌ له‌ خولى نایاب هه‌ندێكیش ده‌ڵین دابه‌زییه‌ بۆ ریزى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كان و یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقیش تا ئێستا بڕیارێكى ته‌واوى نه‌داوه‌ له‌ سه‌ر چاره‌نووسى ئه‌م یانه‌یه‌، له‌ باره‌ى گرێبه‌ستى یانه‌كانی تریش سه‌رهه‌نگ موحسین گوتیشى" سێ گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كراوه‌ له‌ یانه‌ نایابه‌كانى عێراقی، ئه‌وان له‌ زستانى ئه‌مساڵ چاوه‌ڕوانی منن بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌م، مه‌رجی منیشى بۆ چوونه‌ ئه‌م یانانه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ بووه‌ ئه‌گه‌ر یانه‌كه‌م له‌ خولى نایاب بێت یارى بۆ ئه‌مانه‌ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر بچێته‌ خولى پله‌ یه‌كیش ئه‌وكات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌م یانانه‌ واژوو ده‌كه‌م، له‌ باره‌ى به‌غدادیش گوتیشى" هیچ گرفتێكم نییه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ له‌م شاره‌ وه‌رزش ده‌كه‌م، ئاسوده‌م به‌ گشتى ده‌مه‌وێ گرنگى زیاتر به‌ ئاستى خۆم بده‌م.
كارزان كانه‌بی

Top