چەند كات پێویستە بۆ دابەزاندنی كێش؟

چەند كات پێویستە بۆ دابەزاندنی كێش؟

ونكردنی كێش لەوكاتەدا روو دەدات كە بڕی وزەی سووتێنراو زیاتر بێت لە بڕی وزەی وەرگیراو لە خۆراك. گەلێك هۆكار كاریگەریی دەكەنە سەر خێرایی و چەندێتی ونكردنی كێشی لەش، وەكو رەگەز، تەمەن، بڕی كێشی لەش بەر لە دەستپێكی بەرنامەی دابەزاندن، سرووشتی خەو، لەگەڵ تێكڕای یان چەندێتی سەرفكردنی وزە و وەرگرتنی وزە لە خۆراكەوە. بە پێی رێنمایی پسپۆران واباشە كە ئامانج ونكردنی 1-3 پاوەند (0.45-1.36 كگم) بێت لە هەر هەفتەیەكدا، كە بێ زیانە بۆ تەندروستی و هاندەرە بۆ هێشتنەوەی كێشی نوێی لەش، واتە رێگرتن لە دووبارە زیادبوونەوەی كێش، یەكەم قۆناغی دابەزاندنی كێشی لەش لەوكاتەدایە كە لەش دەكەوێتە حاڵەتی سووتاندانی وزەی زۆر، كە لە كاربۆهیدراتی خەزنكراو و پرۆتین و بڕێكی كەمتری چەوریی وەری دەگرێت، لەگەڵ ونكردنی ئاو، ئینجا كەسەكە تێبینیی گۆڕانی شێوەی لەش و گەورەبوونی جلەكانی دەكات، ئەمەش بەگشتی لەماوەی 4-6 هەفتە لە پەیڕەوكردنی دروستی بەرنامەی دابەزاندنی كێشدا روو دەدات، پێویستە درك بەم راستییە بكرێت كە كێش هەر هەفتەیەك بە هەمان رێژە دانابەزێت، بۆنموونە لەوانەیە كە چەند هەفتەیەك كێش بە رێژەی زیاد و چەند هەفتەیەك بە رێژەی كەمتر دابەزێت، یان هیچ دانەبەزێت.

 

Top