بۆچی كەسانێك حەز لە خۆراكی شۆر(سوێر) دەكەن

بۆچی كەسانێك حەز لە خۆراكی شۆر(سوێر) دەكەن

لەوانەیە لەكاتی جیاوازی رۆژەكاندا حەزت بچێتە چێژی جیاواز، بەڵام ئەگەر زیاتر حەزت بچێتە خۆراكی شۆر، یان پڕخوێ، ئەوا چەند هۆكارێكی لەپاڵە و دەتوانرێت كە كۆنترۆڵ بكرێن، چونكە ئەم راستییە سەلمێنراوە كە بڕی زیادی خوێ زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت. هۆكارەكان، یەكەم: سترێس، یان ناڕەحەتی كە هاندەرە بۆ حەزی چەند جۆرێكی خۆراك بەمەبەستی زیادبوونی هەستكردن بە ئارامی، بە گشتی ئەم جۆرە خۆراكە بڕی زیادی شەكر و خوێ لەخۆدەگرن، بۆنموونە كیسێك جیبس، كێك، شوكولاتە، بیبسی یان كۆلا...هتد. دووەم: دواخستنی ژەمەكانی خواردن، یان خۆبرسیكردن بەمەبەستی دابەزاندنی كێشی لەش، ئەمەش وا لە لەش دەكات كە بە توندی تامەزرۆی خۆراكی شۆر و چەور و شیرین بێت. سێیەم: وەكو فێربوون، یان خو لەسەر خۆراكی شۆر، بۆنموونە رۆژانە خواردنی خوێی زیاد وا لە هەندێك كەس دەكات كە بەبێ بڕی زیادی خوێ چێژ لە خۆراك وەرنەگرێت، كە بۆ كەسانی دیكە شۆرە و ناتوانن بیخۆن. ئەگەر حاڵەتەكە زۆر بەردەوام بێت، ئەوا لەوانەیە كە هۆكارە بگەڕێتەوە بۆ: گرفت لە گلاندی دەرەقی، نەخۆشیی گورچیلە، كەمبوونەوەی شلە لە لەشدا، دووگیانی، گرژیی پێش سووڕی مانگانە PMS، هەروەها گرفتەكانی خەو.

Top