ئایا سووانی جومگە چارەسەری هەیە؟

ئایا سووانی جومگە چارەسەری هەیە؟

 سووانی جومگە Osteoarthritis بریتییە لە تێكشكانی شانەی كڕكڕاگە و رووی ئێسكەكانی بەشدار لە جومگەدا، ئینجا گۆڕان لەپێكهاتەی سرووشتی جومگەدا و تێكچوونی فرمانی جومگە، كە نیشانەكانی بریتین لە: ئازار، سخبوون، ئاوسان، سنوورداربوونی جووڵەی جومگە بە هەموو ئاراستەكان، هەروەها دەركەوتنی نووكی ئێسكی زیاد Bone spurs. تا ئێستا هیچ چارەسەرێكی یەكجارەكی بۆ سووانی جومگە نەدۆزراوەتەوە، هەرگیز ناتوانرێت كە پێچەوانە بكرێتەوە، تەنیا ئەوە دەكرێت كە پەرەسەندنی حاڵەتەكە كەم بكرێتەوە و رێگە لە ئاڵۆزییەكانی بگیرێت، بەڵام لێكۆڵینەوەكان بۆ ئەوە دەچن كە هەندێك دەرمانی تایبەت بە گۆڕینی ئاراستەی نەخۆشییەكە DMOAD بدۆزنەوە، كە تا رادەیەكی باش هیوابەخشە بۆ چارەسەركردن لە قۆناغە سەرەتاییەكانی سووانی جومگەدا، كە میكانیزمەكەی بریتییە لە رێگرتن لە سووانی كڕكڕاگەی جومگە لەسەر ئاستی پاراستنی خانەكاندا. ئەو هەنگاوانەی كە ئێستا بەردەستن بۆ سووانی جومگە، بریتین لە: پەیڕەوكردنی خۆراكی دەوڵەمەند بە پرۆتین، كەمكردنەوە كێشی لەش، دەرمان، دەرزیی خۆجێیی راستەوخۆی جومگە، چارەسەری سرووشتی،چارەسەر بە پێنۆڕی جومگە Arthroscopy بۆ لابردنی زێدە ئێسكەكان، هەروەها دواچارەسەریش بریتییە لە گۆڕینی جومگە.

Top