ڤیتامین B6 و دەست لەرزین

ڤیتامین B6 و دەست لەرزین

ڤیتامین B6 كە بە پایریدۆكسین Pyridoxine ناسراوە، لە ئاودا دەتوێتەوە واتە لە لەشدا خەزن نابێت، پێویستیی رۆژانە بۆ كەسانی پێگەیشتوو بریتییە لە 1.3 ملگم. لە توێژینەوەكاندا هاتووە كە ڤیتامین B6 رۆڵی هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی دەستلەرزین Tremor كە لە زۆر حاڵەتدا لە ئەنجامی كەمبوونی ڤیتامینەكانی B1 و B6 و B12 لە لەشدا روو دەدات، چونكە ئەم ڤیتامینانە گرنگیی زۆریان هەیە بۆ پاراستنی كۆئەندامی دەمار. سوودە تەندروستییەكانی دیكەی ڤیتامین B6: پاراستنی تەندروستیی كۆئەندامی دەمار، سستمی بەرگریی لەش، باشتركردنی مەزاج و سووككردنی نیشانەكانی خەمۆكی، پاراستنی تەندروستیی مێشك و خۆپاراستن لە نەخۆشیی پاركینسۆن، خۆپاراستن و چارەسەركردنی كەمخوێنی لە رێگەی هاندانی دروستبوونی هیمۆگلۆبین، چارەسەركردنی نیشانەكانی گرژیی پێش سووڕی مانگانە PMS، چارەسەكردنی هێڵنجی پەیوەست بە سەرەتای دووگیانی، خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ و خوێنبەرەكان، پاراستنی تەندروستیی چاو، هەروەها كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا. سەرچاوە خۆراكییەكانی ڤیتامین B6: گۆشتی پەلەوەر، ماسی، پەتاتە، هێلكە، نۆك، مۆز، شیر، پەنیر، نیسك، سپێناغ، گێزەر، تۆوی گوڵەبەڕۆژە، دانەوێڵەی تەواو و ئاردی گەنمی تەواو.

 

Top