رامی ئەسکەندەر سەرۆکی کۆمپانیای ئاسترازینیکا بۆ رۆژهەڵاتی نزیک و مەغریبی ‌عەرەبی: لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەماهەنگی بەهێزمان هەیە بۆ وشیار کردنەوە لە شێرپەنجەی هێلکەدان

رامی ئەسکەندەر سەرۆکی کۆمپانیای ئاسترازینیکا بۆ رۆژهەڵاتی نزیک و مەغریبی ‌عەرەبی: لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەماهەنگی بەهێزمان هەیە بۆ وشیار کردنەوە لە شێرپەنجەی هێلکەدان

لە مانگی وشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی شێرپەنجەی هێلکەدان و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی لە هەرێمی کوردستان کار و چالاکی هەڵمەتی جیا جیا ئەنجامدراون و لەم رووەوە ‌‌حکومەتی هەرێمی کوردستان یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای ئاسترازینیکا واژوو کردووە، ڕامی ئەسکەندەر بەڕێوەبەری ئەسترازێنیکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەغریب بەم شێوەیە تیشک دەخاتە سەر یاداشتنامەکە و چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

• ئەسترازێنیکا چ پلانی هەیە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لە شێرپەنجەی هێلکەدان و ئەنجامدانی دەستپێشخەریەکان لە عێراق بە گشتی؟ ئایا هیچ هاوبەشیەکتان هەیە لەو بوارەوە هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری سەبارەت بە نەخۆشییەکە؟
مانگی ئایاری رابردوو، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکرد بۆ دەستپێشخەریی 'خێراتر هەنگاونان بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە؛' دەستپێشخەرییەک بە ئامانجی داڕشتنی ژینگەی تەندروستی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە لەڕێگەی بەرنامەکانی هۆشیارییی بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختە. لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە و بۆ بۆنەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵی شێرپەنجەی هێلکەدان، هاوکات لەگەڵ یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە عێراق، و سندوقی پشتگیری نەخۆشانی شێرپەنجە هاوبەشیی دەکەین بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە نیشانەکان و چارەسەرکردنی شێرپەنجەی هێلکەدان بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی. ئێمە هێزی سۆشیال میدیا بەکاردەهێنین بۆ هاوبەشکردنی ڤیدیۆی فێرکاری و بڵاوکردنەوەی برۆشوری نەخۆشیەکە لە سەرانسەری کلینیک و ناوەندەکانی شێرپەنجە بۆ یارمەتیدانی نەخۆشەکان دەربارەی نەخۆشییەکە. و لەگەڵ ئاسیاسێڵ، هەڵمەتێکی کورتەنامەمان دەستپێکرد بۆ گەیشتن بە زۆرترین ئافرەتانی تەمەن 30 بۆ 50 ساڵ لە سەرتاسەری کوردستان.

• چ ڕۆڵێک دەگێڕن لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بەم نەخۆشییە لە ناوچەکەدا؟
- هاوبەشیمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای چوار پایە دامەزراوە، یەکەمیان دروستکردنی هۆشیارییە لەڕێگەی چالاکییەکانی کۆمەڵگەوە. هەروەها ئێمە پەرە بە تواناکانی ئەو کارمەندانە دەدەین کە لە ناوەندەکانی شێرپەنجە کاردەکەن لە ڕێگەی خولی ڕاهێنان و وۆرک شۆپەکانەوە و دەستپێشخەرییەکان دەستپێدەکەین بۆ ئاسانکاری بەردەستبوونی نوێترین تەکنەلۆژیای دەستنیشانکردن. لە کۆتاییدا، ئێمە ئاسانکاری دەکەین بۆ دروستکردنی داتای کوالێتی بەرز بۆ پشتگیریکردنی پلان دانەرانی چاودێری تەندروستی لە بڕیاردان.

• نوێترین چاره‌سه‌ره‌كانی ئه‌سترازێنیكا بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ چیە. ئایا هیچ ئەنجامێکی ئومێدبەخش هەیە بۆ تێگەیشتن لە نەخۆشییەکە؟
- ئێمە نموونەیەکمان لە چارەسەری پەسەندکراو و ئەگەریی بۆ شێرپەنجەی هێلکەدان پەرەپێداوە، لەنێویاندا لە نەخۆشانی تازە دەستنیشانکراو. و لە ڕێگەی توێژینەوەکەمانەوە پێشکەوتنمان بەدەستهێناوە لە زیادکردنی ئەو کاتەی کە ئافرەتان دەتوانن بەبێ گەشەسەندنی نەخۆشیەکە بژین و کوالێتی ژیانیان باشتر بکەن.

• گرنگی زۆر بە شێرپەنجەی هێلکەدان دەدەن؟ یان بە هەمان شێوە شگرنگی بە جۆرەکانی تری شێرپەنجە دەدەن؟
- سەرەڕای پێشکەوتنی چارەسەرەکان، بەڵام شێرپەنجەی هێلکەدان یەکێکە لە باوترین شێرپەنجەکانی ئافرەتان و هەشتەمین هۆکاری مردنە بە شێرپەنجە لە ئافرەتاندا لە سەرانسەری جیهاندا. لەبەرئەوە هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە نیشانەکان و مەترسییەکانی شێرپەنجەی هێلکەدان بەشێکی گرنگی خۆپاراستنە بەو پێیەی چارەسەرکردن کاریگەرترە کاتێک نەخۆشییەکە لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا دەستنیشان دەکرێت.
ئێمە خواستێکی زۆرمان هەیە بۆ دابینکردنی چارەسەری شێرپەنجە بە هەموو شێوەیەک. ئێمە پەیڕەوی زانست دەکەین بۆ تێگەیشتن لە شێرپەنجە و ئاڵۆزییەکانی دەستنیشانکردنی و پەرەپێدان و پێشکەشکردنی چارەسەری ژیانگۆڕ و زیادکردنی ئەگەری ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤەکان لە سەرانسەری جیهاندا.

• کۆمپانیای ئەسترازێنیکا بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی هێلکەدان مەبەستی چییە؟ ئایا هیچ ئامانجێکتان هەیە کە ئاواتەخوازن بەدەستی بێنن سەبارەت بەم نەخۆشییە؟
- ئامانجمان دووبارە داڕشتنەوەی ژینگەی هۆشیاری شێرپەنجە و دەستنیشانکردنی پێشوەختەیە. ئامانجمان ڕزگارکردنی ژیان و کەمکردنەوەی ئازارەکانی پەیوەست بە شێرپەنجەی هێلکەدانە. ئێمە کاردەکەین بۆ هەماهەنگی بەرنامەکانی پشکنینی شێرپەنجە لەگەڵ هاوبەشەکانمان و هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە هەوڵەکانی دەستنیشانکردنی پێشوەختە لە عێراق بۆ دەستەبەرکردنی یەکسانی و هاوکاری.

Top