شه‌قلاوه‌ خۆى به‌هێز ده‌كات

شه‌قلاوه‌ خۆى به‌هێز ده‌كات

شه‌قلاوه‌ خۆى به‌هێز ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى به‌هێز كردنى ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى و به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى شه‌قلاوه‌ ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزى تازه‌ى خولى نایاب ژماره‌یه‌كى به‌هێز بێت له‌ خوله‌كه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كارگێڕى شه‌قلاوه‌ بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یاریزانان و ده‌سته‌ى ڕاهێنه‌ران ئه‌نجامداوه‌، بۆ وه‌رزی نوێی هه‌ریه‌ك له‌ سرود غازی و هۆگر عوسمان و رۆژگار ئه‌سوه‌د و محه‌مه‌د زاهیر سه‌رپه‌رشتى مه‌شقی یانه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كێبڕكێ به‌هێز بكه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یانه‌ به‌شداربووه‌كانى خوله‌كه‌، جگه‌ له‌ هێنانى ژماره‌یه‌ك یاریزانانى ئاست به‌رز له‌ یانه‌كانى ترى كوردستان بۆ ریزى یانه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان (سعود فاروق و ئامانج ئه‌كره‌م له‌ یانه‌ى برایه‌تى وئوسامه‌ جاسم له‌ یانه‌ى هه‌ندرێن و نه‌هری خالید له‌ یانه‌ى بروسك و ووڵات عه‌بدولرحمان)گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ یانه‌ى شه‌قلاوه‌ كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌م وه‌رزه‌ به‌م یاریزانانه‌ و ژماره‌یه‌ك یاریزانى تر ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنین، یانه‌ى شه‌قلاوه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستى به‌ ئاماده‌كارییه‌كانى كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كێبڕكێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یانه‌ به‌شداربووه‌كانى خوله‌كه‌ و یه‌كێك بن له‌ یانه‌ به‌هێزه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، كه‌ وه‌رزى ڕابردوو هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى سیروانى نوێ و هه‌ندرێن و سه‌ید سادق پله‌كانى پێشه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا، ئه‌مساڵیش یانه‌كان ده‌یانه‌وێ ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و گرێبه‌ستى زۆریان ئه‌نجامداوه‌.
كارزان كانه‌بی

Top