یانه‌ى سۆران ڕاهێنه‌ره‌كه‌ى پێشووى گه‌ڕانده‌وه‌

یانه‌ى سۆران ڕاهێنه‌ره‌كه‌ى پێشووى گه‌ڕانده‌وه‌

یانه‌ى سۆران ڕاهێنه‌ره‌كه‌ى پێشووى گه‌ڕانده‌وه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی سۆران ئه‌م له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ده‌یه‌وێت سوپرایزی گه‌وره‌ى هه‌بێ به‌ ئامانجى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ یارییه‌كانى وه‌رزی نوێ خولى نایابى كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئیداره‌ى یانه‌ى سۆران به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ره‌فیق سه‌عیدی ڕاهێنه‌رى پێشووى یانه‌كه‌ى و ڕاهێنه‌رى وه‌رزى رابردووی یانه‌ى ره‌واندوز مۆركرد بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى مه‌شقی یانه‌كه‌ له‌ خولى كوردستان له‌ باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ یانه‌كه‌ش مامۆستا ره‌فیق سه‌عید بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: هه‌ر چه‌نده‌ كاتێكی زۆر باشمان له‌ به‌ر ده‌ست نییه‌ بۆ ئاماده‌كردنى تیپ له‌ رووى جه‌سته‌یی، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ تیپێكى زۆر به‌هێز بین له‌ ڕووى هونه‌رى و كوالێتى یاریزانان و ده‌مانه‌وێ ئه‌و ئاسته‌ى یانه‌ له‌ ساڵى پار پێی ده‌ركه‌وت به‌ ئاست و ئه‌نجام له‌ یادی هانده‌رانمان به‌رینه‌وه‌ و ببینه‌ ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌ خولى نایابی كوردستان و سوپاسى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى سۆران و كارگێڕى یانه‌كه‌ ده‌كه‌م كه‌ هه‌موو شتێكیان بۆ تیپه‌كه‌ فه‌راهه‌م كردووه‌، وه‌كو ڕاهێنه‌ر له‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك كارم كردبێ پلان و به‌رنامه‌ى تایبه‌تى خۆم هه‌بووه‌ بۆ به‌هێزكردنى ئه‌و یانه‌یه‌ و هه‌وڵیش ده‌ده‌م یانه‌ى سۆران ببه‌ینه‌ قۆناغێكی باشتر بۆ ئه‌وه‌ى ڕكابه‌ری بكه‌ین له‌ سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ خولی نایابى یانه‌كانى كوردستان. تاكو ئێستا هیچ گرفتێك نییه‌ و ده‌مانه‌وێ تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سۆران رێك بخه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه‌ بتوانین ئاست و ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێنین، ئه‌مساڵیش یانه‌كان هه‌مووى ده‌یانه‌وێ ئه‌نجامى شایسته‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئێمه‌ش هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌ى سۆران له‌ لوتكه‌ى یانه‌كان بێت.
كارزان كانه‌بی

Top