بە پیادەڕۆیی كێش دابەزێنە

بە پیادەڕۆیی كێش دابەزێنە

دەتوانرێت كە بە مەشقی پیادەڕۆیی كێشی لەش دابەزێنرێت، بە مەرجێك هاوكات بێت لەگەڵ ریجیمێكی تەندروست. بە پیادەڕۆیی وزە (كالۆری) دەسووتێنرێت، بۆنموونە پیادەڕۆیی خێرا بە تێكڕای رۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەك نزیكەی 150 كالۆری دەسووتێنێت، بێگومان پیادەڕۆیی زیاتر و خێراتر واتە سووتاندنی وزەی زیاتر. بەهەرحاڵ، دووركەوتنەوە لە زێدەڕۆیی و هێشتنەوەی هاوسەنگی مەسەلەیەكی زۆر گرنگە بۆ خۆپاراستن لە روودانی گرفت لە ماسوولكە و ئەژنۆكاندا، بۆیە وەكو دەستپێك پێویستە كە پیادەڕۆیی لەسەرخۆ و بۆ ماوەیەكی كورت بێت، پاشان بەرە بەرە لە ماوە و توندییەكی زیاتردا بكرێت تا ئاستێكی مامناوەندی. پاش مەشقی پیادەڕۆیی رۆژانە و پابەندبوون بە ریجیمی خۆراك كە كێشی لەش دادەبەزێت، گرنگیی چۆنییەتی هێشتنەوەی كێشە دابەزیوە نوێیەكە دێتە پیشەوە، كە بریتییە لە پابەندبوونی بە بەرنامەیەكی سووكتری ریجیم و مەشقی پیادەڕۆیی، بە رای پسپۆرانی تەندروستی باشترین بەرنامەی دابەزاندنی كێشی لەش بە مەشقی پیادەڕۆیی، بریتییە لە رۆژانە كەمكردنەوەی 500 كالۆری كە لە ماوەی 7 رۆژدا دەبێتە هۆی ونكردنی نزیكەی نیوكیلۆگرام كێشی لەش، واتە 3.500 كالۆری بە كۆی كەمكردنەوی وزەی خۆراك و سەرفكردنی وزە بە مەشقی پیادەڕۆیی، بۆنموونە رۆژانە كەمكردنەوەی 300 كالۆری لە خۆراك و سەرفكردنی 200 كالۆری بە پیادەڕۆیی.

 

Top